پاکستان: ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕێکی نوێی دانوستانەکان ئامادەن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی
پاکستان ڕایگەیاند کە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی
ئێران ئامادەن بۆ ئەنجامدانی گەڕێکی نوێی گفتوگۆکان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن
بۆ ڕاگرتنی شەڕ، بەڵام تا ئێستا کاتی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان دیاری نەکراوە.
تاهیر ئەندەرابی، بەرپرس
لە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی بەوە کرد کە زانیاری ورد لەبەردەست نییە سەبارەت
بە شوێنی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی دانوستانەکان، بەڵام جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی کەناڵەکانی
پەیوەندی لە نێوان واشنتن و تاران بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.
ئەندەرابی وتیشی کە هەوڵەکانی
پاکستان بۆ نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵاتدا و گەیشتن بە ڕێککەوتن، خاوەنی پشتگیرییەکی
نێودەوڵەتی بەهێزە.
لە گەڕی دووەمی
دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، جگە لە پرسی ڕاگرتنی شەڕ، دۆسیەی ئەتۆمی یەکێک دەبێت
لەو بابەتە سەرەکییانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
AM:11:23:16/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت