دیموکراتەکان ههوڵدهدهن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی دووربخهنهوه
وێستگەنیوز-
ئهمرۆ چوار شهممه،
15ی نیسانی 2026، به گوێرهی ئهوهی ماڵپهڕی ئهكسیۆس بڵاویكردووهتهوه، وا
چاوەڕوان دەکرێت دیموکراتەکان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژە بڕیارێک بۆ
لادانی وەزیری بەرگری، پیت هیگسێت، لە پۆستەکەی پێشکەش بکەن.
به گوێرهی ماڵپهڕهكه، ئەم هەوڵە هیچ چانسێکی
نییە بۆ ئەوەی لە کۆنگرێسدا تێپەڕێت. بەڵام ئاماژەیە بۆ ئەوەی دیموکراتەکان، یەکدەنگن
لەسەر ئەوەی، لەناو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا، هیگسێت بکەنە ئامانجی سەرەکی و نوێی خۆیان.
پێشتر دیموکراتەکان کریستین نۆیم، وەزیری پێشووی
ئاسایشی نیشتمانی و بام بۆندی جێگری پێشووی داواکاری گشتییان کردبووە ئامانج
و هەردووکیان لە مانگەکانی ڕابردوودا، لە
ئیدارەی ترەمپ دوورخرانەوە. لە بەرانبەریشدا کینگسلی ویڵسن، وتەبێژی پێنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا
رایگهیاند "ئەمە تەنیا هەوڵێکی تری دیموکراتەکانە، بۆ دروستکردنی مانشێتی هەواڵ،
لە کاتێکدا وەزارەتی بەرگری، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئامانجەکانی سەرۆکی لە ئێران
بەدیهێناوە".
له لایهكی دیكهوه،
ڕەشنووسی بڕیاری دوورخستنهوهکە، لە حەوت لاپەڕە و پێنج بەند پێکهاتووە و تێیدا تیشک
خراوەتە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ئێران و پرسی ڕەفتارە کەسییەکانی هیگسێت.
وا بڕیارە یاسمین ئەنساری،
نوێنەری دیموکراتەکان لە ویلایەتی ئەریزۆنا کە لە کۆنگرێس، یەکەم ژنی ئەمریکیی بە ڕەچەڵەک
ئێرانییە، پڕۆژە بڕیارهکە پێشکەش بکات و لەلایەن چەندین نوێنەری دیكهی دیموکراتەكانهوە
پشتیوانی دەکرێت.
لە بەندی یەکەمی پڕۆژەکەدا،
دیموکراتەکان هیگسێت تۆمەتبار دەکەن بە هەڵگیرساندنی جەنگێکی ڕێپێنەدراو دژی ئێران
و خستنە مەترسیی ژیانی سوپای ئەمریکا، بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی پێشوەختەی کۆنگرێس.
هەروەها ئاماژەیان بە پرسی سیگناڵ گەیت کردووە کە ساڵی ڕابردوو ڕوویدا، کاتێک دەربارەی
هێرشەکانی یەمەن، بە هەڵە سەرنووسەرێکی گۆڤاری ئەتلانتیک، هاتبووه نێو چاتی نێوان
هیگسێت و بەرپرسانی باڵا، بهمهش تۆمەتباری دەکەن، لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە
سەربازییە هەستیارەکاندا، کەمتەرخەمیییهكی گەورەی نیشانداوە.
لە بەندەکانی کۆتاییدا
دیموکراتەکان، هیگسێت تۆمەتبار دەکەن بەوەی زانیاریی تەواو و کاتیی دەربارەی ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان، نەداوە بە کۆنگرێس و بە شێوەیەک ڕەفتاری کردووە پێچەوانەی متمانەی
گشتییە و زیان بە دەسپاکی و تواناکانی وەزارەتی بەرگری دەگەیەنێت.
PM:09:46:15/04/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت