کۆشکی سپی: گفتوگۆکان بەردەوامن و داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستمان نەکردووە
وێستگەنیوز-
کارۆلاین لیڤێت، وتەبێژی
کۆشکی سپی، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پێشکەشکردنی داواکارییەکی فەرمی لەلایەن
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دەکەن و ئەو دەنگۆیانەی
بە "ناڕاست" ناوبرد.
وتەبێژی کۆشکی سپی لە
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٦ ئاماژەی بەوە کرد کە
گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی ئێران "بنیاتنەرن" و پرۆسەی دانوستان بەردەوامیی
هەیە.
لیڤێت سوپاسی وڵاتی
پاکستانی کرد بۆ دەورگێڕانی وەک "تاکە ناوەندگیر" لەم دانوستانانەدا و ڕایگەیاند
کە خولی داهاتووی گفتوگۆکان لە شاری ئیسلام ئاباد بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی،
"هەستێکی پۆزەتیڤمان هەیە سەبارەت بە ئاسۆی گەیشتن بە ڕێککەوتن؛ سەرۆک
کۆماریش دوێنێ لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بەم بابەتە کرد." هەروەها جەختی لەوە
کردەوە کە لە بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە داواکارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا
قبوڵ بکات.
PM:09:17:15/04/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت