ئەمریکا هەزاران سەربازی دیکە رەوانەی ناوچەکە دەکات
وێستگەنیوز-
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، واشنتۆن لە چەند رۆژی
داهاتوودا هەزاران سەربازی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش وەک هەوڵێک
بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ.
چوارشەممە 15ـی نیسانی 2026، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری
چەند بەرپرشیکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردەوە،ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕایریان داوە، نزیکەی 6 هەزار سەرباز کە لەسەر پشتی
کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جۆرج دەبلیو بوش" و چەند کەشتییەکی جەنگیی
یاوەری هەن، بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی
4200 سەربازی دیکە لە هێزەکانی مارینز لە کۆتایی ئەم مانگەدا بگەنە ناوچەکە.
ناردنی ئەم هێزە گەورەیەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، بڕیارە
ئاگربەستە کاتییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 22ـی نیساندا کۆتایی پێبێت.
لەمبارەیەوە، جیمس فۆگۆ، ئەدمیراڵی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی
ئەمریکا و بەرپرسی ناوەندی ستراتیژی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندووە، گەیشتنی ئەم کەشتییە
جەنگییە و هێزە نوێیەکان، فشارە سیاسی و سەربازییەکانی سەر تاران چڕتر دەکەنەوە بۆ
ئەوەی ناچار بێت بێتە سەر مێزی گفتوگۆ و رێککەوتن.
PM:05:15:15/04/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت