هێزەكانی ئه‌مریكا لە نزیک بەندەرەکانی ئێران ڕێگری لە 8 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر دەکەن
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی ئەمریکی لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا، له‌و كاته‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌رووه‌كه ده‌ستی پێكردووه، واته له ئێواره‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوه‌وه، ڕێگرییان لە هەشت كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر کردووە کە دەچوونە ناو به‌نده‌ره‌كانی ئێران یان لێوه‌ی ده‌رده‌چوون.
بەرپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه هێزە ئەمریکییەکان، لە ڕێگەی پەیوەندی بێتەلەوە، پەیوەندییان بە تاقمی کەشتییەکانەوە کردووە و داوایان لێکردوون کە ڕێڕەوەکەیان بگۆڕن و بگەڕێنەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە هەموو تانکەرەکان، پابەندی ڕێنماییەکان بوون و پێویست نەبووە هێزەکان بچنە سەر پشتی کەشتییەکان.
سەرچاوەکان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یەکەم دوو تانکەر کە ڕێگرییان لێکراوە، لە بەندەری چابەهاری ئێران، لەسەر دەریای عومان دەرچووبوون و تێکشکێنەرێکی ئەمریکی پەیوەندی پێوە کردوون.
لە هەمان کاتدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، فڕۆکەی دەریایی لە جۆری P-8 بۆ ڕێگری‌کردن لە کەشتییەکان بەکاردەهێنێت. ئاژانسی ڕۆیتەرز پێشتر وردەکارییەکانی یەکەم دوو پرۆسەی ڕێگریکردنەکەی بڵاوکردبووەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا لەسەر "ئێکس" ڕایگەیاند، گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران، بە تەواوی جێبەجێ کراوە و هێزە ئەمریکییەکان باڵادەستی دەریایی خۆیان لە ناوچەکەدا دەپارێزن.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی، ئەدمیراڵ براد کوپەر ده‌ڵێت: "لە کەمتر لە 36 کاتژمێردا، لە دەستپێکردنی گەمارۆکە، هێزەکان بە تەواوی بازرگانی دەریاییان لە ئێران و بۆ ئێران ڕاگرتووە".
گەمارۆکە پرۆسەیەکی گەورەیە و سوپای ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات زیاتر لە 10 هەزار سەرباز تێدا بەشدارن، لەگەڵ زیاتر لە 12 کەشتی جەنگی و دەیان فڕۆکە.
سوپای ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئازادیی کەشتییه‌وانی ئەو کەشتیانە ڕاگەیاند کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن، بە مەرجێک بەرەو ئێران نەچن یان لێیەوە نەگەڕێنەوە.
ترەمپ دوای شکستهێنانی گفتوگۆکانی سەرەتای هەفتەی رابردوو كه ئامانجیان کۆتاییهێنان بوو بە جەنگ، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌روی هورمزی ڕاگەیاند.
ئه‌م هه‌نگاوه، وایكرد نرخەکانی نەوت، جارێکی تر بۆ سەرووی 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌گه‌ری دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی. ئەگەر ستراتیژییەکەی ترەمپ سەرکەوتوو بێت، ئەوا گرنگترین کارتی گوشاری ئێران لە دانوستانەکان، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەناو دەبات و گەرووەکە بۆ بازرگانی جیهانی دەکاتەوە.
PM:03:34:15/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت