پاکستان پێشنیازی گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکات
وێستگەنیوز-
بەرپرسانی پاکستان پێشنیازی میوانداریکردنی گەڕێکی دیکەی دانوستان لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن پێش کۆتایی هاتنی ئاگربەست.
میدیاکانی پاکستان لە زاری دوو بەرپرسی وڵاتەکەیان بڵاویانکردووەتەوە کە، وڵاتەکەیان پێشنیازی کردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا و پێش کۆتاییهاتنی وادەی ئاگربەست، میوانداریی خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئاباد بکات.
ئاشکراشیان کردووە، جێبەجێکردنی ئەم پێشنیازە بەندە بەوەی ئایا هەردوو لایەنەکە داوای شوێنێکی دیکە بۆ کۆبوونەوە دەکەن یان نا.
بەرپرسێکی پاکستان رایگەیاندووە، "هەرچەندە خولی یەکەم بێ رێککەوتن کۆتایی هات، بەڵام ئەم گفتوگۆیانە بەشێکن لە پرۆسەیەکی دیپلۆماسی بەردەوام و هەوڵەکان ناوەستن".
پێشتر گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کە 21 کاتژمێری خایاند، بێ گەیشتنە هیچ رێککەوتنێک کۆتایی هات.
AM:10:05:14/04/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت