ژووری بازرگانی ئێران: زیانی رۆژانەی پچڕانی ئینتەرنێت هێندەی تێکدانی چەندین وێستگەی کارەبایە
وێستگەنیوز-
ئەژماری فەرمی "ژووری
بازرگانی، پیشەسازی، کانزاکان و کشتوکاڵی ئێران" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"دا،
ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا بەرپرسێک رەخنە لە بەردەوامی پچڕانی ئینتەرنێت
دەگرێت و ئاماژە بە زیانە گەورەکانی ئەم سیاسەتەی حکومەت دەکات.
ئەفشین کولاهی، سەرۆکی
کۆمیسیۆنێکی ژووری بازرگانی ئێران، بە خەمڵاندنێکی خێرا دەڵێت، "زیانی هەر رۆژێکی
پچڕانی ئینتەرنێت، هێندەی تێکدانی چەندین پردی گەورە (B1) یان چەند وێستگەیەکی
بەرهەمهێنانی کارەبایە. رۆژانە بە شێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ 80 ملیۆن دۆلار زیانمان
پێدەگات بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێتەوە".
لە ئێراندا، بەتایبەت
لەو کاتەوەی ئاگربەست دەستی پێکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی رەخنە لە پچڕانی ئینتەرنێت
دەگرن زیادی کردووە؛ بەڵام تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی حکومەت کاردانەوەی نەبووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە
رۆژی دووشەممە، 45ـەمین رۆژی پچڕانی سەرتاسەری ئینتەرنێتی نێودەوڵەتییە لە ئێران.
زیاتر لە 1050 کاتژمێرە خەڵکی ئاسایی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت و تەنانەت
سۆراغی کەسوکاریان بێبەش کراون، لە کاتێکدا بەرپرسان و خێزانەکانیان و لایەنگرانی
حکومەت لەمبارەیەوە بێکێشەن.
PM:09:19:13/04/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت