وەزارەتی بەرگریی ئێران: هەر هەوڵێکی ئەمریکا لە گەرووی هورمز شکست دەهێنێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی ئێران
رایدەگەیەنێت هەر دەستوەردانێکی سەربازیی لە گەرووی هومز دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانەکان
و ناسەقامگیری لە ئاسایشی وزەی جیهان.
وەزارەتی بەرگریی ئێران،
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی نیسانی 2026، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمریکا لە هەر هەوڵێکی دەستوەردانی سەربازی لە گەرووی هورمز شکست دەهێنێت و "هەر
دەستوەردانێکی سەربازی لەو گەرووەدا، دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانەکان و
دروستبوونی ناسەقامگیری لە ئاسایشی وزەی جیهانیدا."
ئەمەش لەکاتێکدایە
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا ئاشکرای کرد، دوێنێ یەکشەممە، 34 کەشتی توانیویانە
بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن. ترەمپ ئەم ژمارەیەی وەک پێشوەچوونێکی گەورە لە قۆناغی
گەمارۆکەدا وەسف کرد و پڕۆسەی داخستنی گەرووەکەی لە لایەن ئێرانەوە بە
"داخستنێکی گەمژانە" ناوبرد.
PM:08:10:13/04/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت