گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی باشوری ئێران دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی بەندەرەکانی ئێران لە دەریای عومان و کەنداو بە فەرمی لەم ساتەوە دەستی پێکردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە ڕێگری بکات لە هاتوچۆی هەموو جۆرە کەشتییەک کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران دەچن یان لەوێوە دێن لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عوماندا.

لەلایەکی تریشەوە ئێران هۆشداری داوە کە لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی بەندەرەکانی، هیچ بەندەرێک لە ناوچەکەدا لە ئارامیدا نابێت و نزیکبوونەوەی هەر کەشتییەکی جەنگی لە گەرووی هورمز بە هەر مەبەستێک بێت، وەک پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست هەژمار دەکرێت.


PM:05:27:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت