ناتانیاهۆ: ئیسرائیل پشتگیریی لە بڕیارەکەی ترەمپ دەکات
وێستگەنیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی
بە تەواوی پشتگیری لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر
ئێراندا، هاوکات سوپای ئیسرائیل فەرمانی ئامادەباشیی دەستبەجێ بۆ هێزەکانی دەردەکات.
دووشەممە 13ـی نیسانی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل لە دەستپێکی کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند، "بەوپێیەی
ئێران یاساکانی شکاند، سەرۆک ترەمپ بڕیاری دا گەمارۆی دەریایی بخاتە سەر ئەو وڵاتە،
هەروەها ئێمە پشتگیری لەم هەڵوێستە توندە دەکەین و هەماهەنگیی بەردەواممان لەگەڵ ئەمریکا
هەیە".
بڕیارە لە کاتژمێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە کاتی واشنتۆن،
ئەمریکا گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا بسەپێنێت، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە
هات کە دانوستانەکانی نێوان شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جەی دی ڤانس و شاندی ئێران
بە سەرۆکایەتی محەممەد باقر قالیباف، بێ ئەنجام کۆتایی هات و ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە
شکستی هێنا.
PM:04:17:13/04/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت