ئەمریكا: هەر وڵاتێك كڕین و فرۆش بە نەوتی ئێرانەوە بكات دەیدەینە دادگا
وێستگەنیوز-
لێپرسراوی وەزارەتی دادی ئەمریكا لە پەیامێكدا رایگەیاند
"وەزارەتی دادی ئەمریكا بەتوندی بە دواداچوونی یاسایی بۆ هەر كەس و وڵاتێك دەكات
كە كڕین و فرۆشتن بە نەوتی گەمارۆدراوی ئێرانەوە بكات".
تۆد بلانش، كە بەشێوەی كاتی لێپرسراوی وەزارەتی دادی ئەمریكایە،
وتیشی كە وەزارەتەكەی بە تەواوی پشتیوانی لە سەرۆك كۆمار و سوپای ئەمریكا دەكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
لە پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، "لەم ساتەوە،
هێزی دەریایی ویلایەتە یەكگرتووەكان كە لە جیهاندا باشترینە، پرۆسەی گەمارۆی تەواوی
ئەو كەشتییانەی هەوڵدەدەن بچنە ناو گەرووی هورمز یان لێی بێنە دەرەوە، دەست پێدەكات".
سەرۆكی
ئەمریكا رەتیكردەوە كە باج و سەرانە لەو كەشییانە وەربگرێتو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە
كە فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمریكا كردوە "هەر كەشتییەك كە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان
باج و سەرانە بە ئێران دەدەن رابگیرێت و دەستی بەسەردا بگرن".
PM:10:55:12/04/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت