قالیباف: ئەمریکییەکان ئەگەر بجەنگن، ئێمەش دەجەنگین


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و رایگەیاند کە گەلی ئێران بە هەڕەشە خۆبەدەستەوە نادات و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکن.

یەکشەممە 12ـی نیسانی 2026، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای گەڕانەوەی لە ئیسلام ئاباد، ستایشی خۆڕاگری گەلی ئێرانی کرد و رایگەیاند، ئامادەیی خەڵک لە شەقامەکاندا و پشتیوانییان لە پەیامی رێبەری باڵا، هێزێکی گەورەی بە تیمی دانوستانکار بەخشیوە.

سەبارەت بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، قالیباف جەختی کردەوە، "ئەم جۆرە هەڕەشانە کاریگەرییان لەسەر ئێران نییە، ئێمە سەلماندوومانە کە ئەمە تەنیا دروشم نییە و جیهان بە چاوی خۆی بینیویەتی."

وتیشی: "ئەمریکییەکان ئەگەر بجەنگن، ئێمەش دەجەنگین، و ئەگەر بە لۆژیک بێنە پێشەوە، بە لۆژیک وەڵامیان دەدەینەوە. جارێکی دیکە ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە، وانەیەکی گەورەتریان پێ دەدەین."


PM:09:34:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت