تاران: هەڕەشەکانی ترامپ بۆ گەمارۆدانی هورمز "خەیاڵە"
وێستگەنیوز-
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی
ئێران، لە پەرچەکردارێکدا بەرامبەر بە پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی
گەمارۆ بەسەر گەرووی هورمزدا، ڕایگەیاند ترامپ "باس لە خەونەکانی دەکات".
هەروەها
دهڵێت "ئهوانه كۆمهڵێك داواكارین هەرگیز بەدی نەهاتوون و هەرگیزیش بەدی
نایەن".
پێشتر ترەمپ لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ" نووسیبووی
هێزی دەریایی ئەمریکا، دەستبەجێ دەست دەکات بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەرووی
هورمزدا و هەر کەشتییەک لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا رادهگرێت كه باجی بە ئێران
دابێت.
PM:07:07:12/04/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت