سوپای پاسداران: هەر هەنگاوێکی هەڵە لە گەرووی هورمز، دوژمن دەخاتە ناو گێژاوێکی کوشندەوە


وێستگەنیوز-

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دیمەنی چاودێریی درۆنیی تەنگەی هورمز بڵاودەکاتەوە و هەڕەشەی ئەوەش دەکات هەر هەنگاوێکی هەڵە، دوژمن دەخاتە ناو گێژاوێکی کوشندەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، بە درۆن چاودێریی وردی بارودۆخی راستەقینەی تەنگەی هورمز دەکرێت. سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە کە "هەموو هاتوچۆکان لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی هێزە چەکدارەکاندایە."

هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی هێزە بیانییەکان کرد و رایگەیاند: " هەر هەنگاوێکی هەڵە لە گەرووی هورمز، دوژمن دەخاتە ناو گێژاوێکی کوشندەوە."


PM:06:33:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت