ترەمپ: ئەمریكا لەم ساتەوە گەمارۆی گەرووی هورمز دەستپێدەكات


وێستگەنیوز-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان رۆژی یەكشەممە رایگەیاند بەهۆی بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران، هێزی دەریایی ئەمریكا بێ دواكەوتن گەمارۆی گەرووی هورمز دەست پێدەكات.

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" سەبارەت بە دانوستانەكانی رۆژی شەممە وتی تەنیا بابەتێك كە گرنگ بووە، بەرنامەی ناوەكی ئێران بووە كە رێكەوتنی لەسەر نەكرا.

ترەمپ وتیشی، "لەم ساتەوە، هێزی دەریایی ویلایەتە یەكگرتووەكان كە لە جیهاندا باشترینە، پرۆسەی گەمارۆی تەواوی ئەو كەشتییانەی هەوڵدەدەن بچنە ناو گەرووی هورمز یان لێی بێنە دەرەوە، دەست پێدەكات".

سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە كە باج و سەرانە لەو كەشییانە وەربگرێت‌و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمریكا كردوە "هەر كەشتییەك كە لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان باج و سەرانە بە ئێران دەدەن رابگیرێت و دەستی بەسەردا بگرن".

ترەمپ بەڵێنی ئەوەشیدا كە وڵاتەكەی سەرجەم ئەو مینانە لەناو دەبات كە ئێران لە ئاوەكانی كەنداو و گەرووی هورمز دایناون و وتیشی، "هەر ئێرانییەك كە لە ئێمە یان لە كەشتییە بازرگانییەكان تەقە بكات، لەناو دەچێت".


PM:04:47:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت