عەباس عێراقچی: لە رەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدن


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لە رەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدن، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوان بە نیەتێکی باشەوە هاتینە ئیسلام ئاباد.


ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، دوای ئەوەی ئەمریکا و ئێران نەگەیشتنە رێککەوتن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئێمە لە ڕەفتارەکانی ئەمریکا نائومێدین".

ئاماژەی بەوەکرد، "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بنیامین نانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ جەى دى ڤانس لە کاتی کۆبوونەوەکەدا، سەرنجی لەسەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گۆڕی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل".

عێراقچی وتی، "ئەمریکا هەوڵیدا لەسەر مێزی دانوستان ئەو شتە بەدەستبهێنێت کە نەیتوانی لە ڕێگەی شەڕەوە بەدەستی بهێنێت".

وتی، "ئێمە بە نیەتێکی باشەوە هاتینە ئێرە، ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی ڤانس پێش جێهێشتنی پاکستان ئەنجامیدا پێویست نەبوو".

جەختی لەوەشکردەوە، "ئێمە پابەندین و ئامادەین بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و سەروەری نەتەوەکەمان".

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، دوای 21 کاتژمێر لە دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەبێ رێککەوتن کۆتایی هات.


AM:10:27:12/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت