ناتانیاهۆ: مەرجی سەرەکیمان بۆ هەر رێکەوتنێک لەناوبردنی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە
وێستگەنیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکی نوێدا زنجیرەیەک دەستکەوتی سەربازی و هەواڵگریی وڵاتەکەی
راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە، مەرجی سەرەکی ئیسرائیل بۆ هەر رێکەوتنێک رادەستکردن
و لەناوبردنی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانە.
شەممە 11ـی نیسانی
2026، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند، بە هاوکاری ئەمریکا،
ئیسرائیل توانیویەتی کارگە و وێستگەکانی بەرهەمهێنان و توانای موشەکیی ئێران وێران
بکات، لەوانەش گەورەترین کارگەکانی پۆڵا و پترۆکیمیایی، ئاماژەی بەوەش کرد، دەیان
فەرماندەی باڵای ئێران و کەشتییەکانیان کراونەتە ئامانج.
ناتانیاهۆ جەختی کردەوە: "ئێران ئێستا لاواز بووە و داوای رێکەوتن دەکات،
چونکە ناتوانێت کەمترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییانی دابین بکات، ئاماژەی بەوەشکرد
مەرجی سەرەکی ئیسرائیلیشی بۆ هەر رێککەوتنێک بە رادەستکردن و لەناوبردنی تەواوی یۆرانیۆمی
پیتێنراوی ئێران دیاری کرد.
سەبارەت بە بەرەی
لوبنان، ناتانیاهۆ کوشتنی حەسەن نەسروڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حیزبوڵای وەک دەستکەوتێکی
گەورە ناوبرد و رایگەیاند، هەزاران موشەک و ژێرخانی سەربازی و تونێلەکانی ئەو رێکخراوەیان
تێکشکاندووە، ئاشکراشی کرد، حیزبوڵا داوای رێکەوتنی کردووە، بەڵام ئیسرائیل دوو مەرجی
هەیە: یەکەم، داماڵینی تەواوەتیی چەکی حیزبوڵا، و دووەم، واژۆکردنی رێکەوتنێکی
ئاشتیی درێژخایەن و بەردەوام.
وتەکانی ناتانیاهۆ
لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام نووسی "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر
لە 200 هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی حزبوڵا لەلوبنان ئەنجامداوە".
وەزارەتی تەندروستی
لوبنان ڕایگەیاند، تەنها ڕۆژی چوارشەممە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە
357 کەس.
PM:10:51:11/04/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت