سوپای ئەمریکا: ئامادەکارییەکان بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز دەستیپێکرد
وێستگەنیوز-
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکان بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینە دەریاییەکان دەستیپێکردووە و دوو کەشتی جەنگیی ئەو وڵاتەش لەو گەرووە ستراتیژییە پەڕیونەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، هەردوو کەشتی جەنگی "یو ئێس ئێس فرانک پیتەرسۆن" و "یو ئێس ئێس مایکڵ مۆرفی" لە چوارچێوەی ئەرکێکی بەرفراواندا بۆ دڵنیابوونەوە لە پاککردنەوەی گەرووەکە لەو مینانەی کە سوپای پاسداران چاندوونی، بە ناو گەرووی هورمزدا تێپەڕیون.
تائێستا ئێران هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە بەیاننامەکەی سێنتکۆم نەبووە، بەڵام ئاژانسی "فارس"ی نزیک لە سوپای پاسداران پێشتر رایگەیاندبوو کە هێزە چەکدارەکانی ئێران "فەرمانی وەستان"یان بە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی داوە کە لە بەندەری فوجەیرەوە بەرەو گەرووەکە هاتووە.
PM:08:29:11/04/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت