كۆشكی سپی: تره‌مپ ته‌نیا رێكه‌وتنێك قبوڵ ده‌كات كه (ئه‌مریكا له‌سه‌رووی هه‌موانه‌وه) بێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10ی نیسانی 2026، كۆشكی سپی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گه‌شبینه به ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك كه ببێته هۆی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه سه‌رۆك ترەمپ، ته‌نیا ڕێكه‌وتنێك قبوڵ ده‌كات كه دروشمی "ئه‌مریكا له‌سه‌روی هه‌موانه‌وه" له پێشینه‌دایه جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی باس له‌وه ده‌كات شاندێكی باڵا ڕوو له پاكستان ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌خۆده‌گرێت و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی جووڵه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كاندایه.
ئێستا چاوه‌كان له‌سه‌ر پاكستانی پایته‌ختی ئیسلام ئابادن كه بڵاوه‌پێكردنێكی چڕی ئه‌منی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌هۆی میوانداریكردنی دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، بۆ سبه‌ی شه‌ممه كه ئومێدی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه، له پێناو كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ی ماوه‌ی 40 ڕۆژه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه.
شانده ته‌كنیكییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشتنه ئیسلام ئاباد و ئه‌جێندای دانوستانه‌كانیان دیاری كرد و به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان، كاركردن بۆ بنیاتنانی متمانه له نێوان هه‌ردوولادا، بنه‌مای ئه‌و ئه‌جێندایه‌یه و ڕوونیشیان كرده‌وه خاڵه‌كان بریتین له ڕاگرتنی ته‌واوه‌تی ته‌قه و كردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمز، له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕكردنی دیله‌كان.
PM:11:31:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت