سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان: ئه‌مریكا و ئێران ئاماده‌ن بۆ چاره‌سـه‌ری ناكۆكییه‌كانیان له رێگه‌ی گفتوگۆوه
وێستگه‌نیوز -
شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان رایگه‌یاند، كه هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریكا و ئێران ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له رێگه‌ی گفتوگۆوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان وتی: "بڕیاره وه‌فدی هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بگه‌نه ئیسلام ئاباد".
وتیشی: "سبه‌ینێ شه‌ممه، وه‌فده‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له پاكستان ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی دانوستانه‌كان".
راشیگه‌یاند كه ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه و له ئێستادا هه‌وڵه‌كان بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووترن، ئه‌ویش كۆتاییهێنانه به جه‌نگ به یه‌كجاری له رێگه‌ی مێزی گفتوگۆوه، كه وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له كاتێكدایه كه جه‌ی دی ڤانس جێگری دۆناڵد تره‌می سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ره‌و پاكستان كه‌وتووه‌ته‌ڕێ.
PM:09:07:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت