نه‌عیم قاسم گڕ له به‌ره‌كانی جه‌نگ وه‌رده‌دات
وێستگەنیوز -
نه‌عیم قاسم ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 40 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی، له رووی مه‌یدانییه‌وه، له به‌دیهێنانی ئامانجه زه‌مینییه‌كانیدا شكستی هێناوه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 9ی نیسانی 2026، نه‌عیم قاسم له په‌یامێكیدا كه ئاراسته‌ی گه‌لی لوبنانی كرد، روونیكرده‌وه "ئیسرائیلی دوژمن، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، له رێگریكردن له گه‌یشتنی موشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان، بۆ كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبوونه نزیك و دووره‌كان تا ده‌گاته حه‌یفا".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه کە "ئازایه‌تی ئه‌فسانه‌یی موجاهیده‌كان و نه‌رموونیانی جوڵه به‌رگرییه‌كانیان، سه‌ركرده‌كانی داگیركه‌ری تووشی سه‌رسوڕمان كردووه".
قاسم سوپای ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به په‌نابردن بۆ "تاوانكاریی خوێناوی" له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، له ڕێگه‌ی به ئامانجگرتنی گه‌ڕه‌كه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌یروت، زاحییه، باشوور، بیقاع و جه‌به‌ل لوبنان، كوشتنی مه‌ده‌نییه‌كانی به هه‌وڵێكی بێهوده دانا بۆ داپۆشینی "ده‌سته‌وسانیی مه‌یدانی".
ئه‌مینداری گشتی حزبوڵا هۆشدارییدا له‌وه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار سه‌ربازی ئیسرائیلی، نابێته هۆی داگیركردنی زه‌وی، به‌ڵكو ده‌یانكات به "ته‌رم و پارچه‌گۆشت" له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی خۆڕاگراندا كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتن به هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش قاسم، باسی له‌وه كرد حزبەکەی ره‌تیده‌كاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێشوو، داواشی له به‌رپرسانی لوبنان كرد، واز له پێشكه‌شكردنی سازشی بێبه‌رامبه‌ر بهێنن.
قاسم په‌یامه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی پێهێنا كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل، مقاوه‌مه ناترسێنێت و ستایشی وره‌ی ئاواره‌كان و خۆڕاگرانی كرد و به قه‌ڵغانێكی پته‌و وه‌سفی كردن كه سه‌روه‌ری لوبنان، ده‌پارێزن و داگیركه‌ر ده‌رده‌كه‌ن و دوپاتی كرده‌وه سێیانه‌ی سوپا، گه‌ل، مقاوه‌مه، تاكه گه‌ره‌نتییه بۆ گێڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌تی نیشتمانی.
PM:08:41:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت