جارێكی تر تره‌مپ هۆشداری ده‌داته ئێران
وێستگه‌نیوز -
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هۆشداری دایه ئێران له ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان له پاكستان نه‌گه‌نه رێككه‌وتنی كاتی ئاگربه‌ست.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست له زاری تره‌مپه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "له ئێستادا له‌باشترین ته‌قه‌مه‌نی، باشترین چه‌ك كه تا ئێستا دروستكراوه، كه‌شتییه‌كان بار ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت باشتر له‌وه‌ی پێشتر كردمان كاتێك پارچه پارچه‌مان كرد".
تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن، به‌كاریان ده‌هێنین... به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و ئیسلام ئاباد به‌ڕێكه‌وت و تارانیشی له "یاریكردن" له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئاگاداركرده‌وه.
لای خۆیه‌وه تاران پێداگری له‌سه‌ر پێشمه‌رجه‌كانی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان به‌تایبه‌ت ئاگربه‌ستی ئیسرائیل له لوبنان دووپاتكرده‌وه.
PM:07:29:10/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت