لە تاران و چەند شاری تری ئێران دەنگی تەقینەوە بیستراوە
وێستگەنیوز-
میدیا فارسییەکان باس
لە دەنگی چەندین تەقینەوە لە تاران، تەورێز و گەوهەردەشت دەکەن و سیستمی بەرگریی
ئاسمانیی لە چەندین شوێن کارابوو.
بە پێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی ئیران ئینتەرناشناڵ، ئەمشەو دەنگی ٥ تەقینەوە لە گەوهەردەشتی کەرەج و ٥
تەقینەوە لە تەورێز بیستراوە.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی
قەیران لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ڕایگەیاند: "ئەو دەنگانەی لە ئاسمانی
پارێزگاکە دەبیسترێن، پەیوەندییان بە چالاکیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە هەیە بۆ
بەرپەرچدانەوەی درۆنە سیخوڕییەکانی دوژمن."
هاوکات لەگەڵ ڕووداوەکانی
تەورێز، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شەوی پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەکی تاران
دەنگی بەرگریی ئاسمانی بیستراوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە
کە لە ناوچەی "عەباس ئاباد" لە ناوەندی تاران و هەروەها ناوچەکانی
باکووری ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، دەنگی تەقەی سیستەمە بەرگرییەکان بیستراوە و چالاکییەکان
تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون.
PM:10:39:09/04/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت