ئیسرائیل شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکرد


وێستگەنیوز-

ئەمشەو پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر خاکی لوبنان دەستپێکردوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، لەم هێرشانەدا ئەو پێگانە دەکرێنە ئامانج کە سەر بە حیزبوڵان. لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ "پێش چەند خولەکێک، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو شوێنانەی کە حزبوڵڵا بۆ هەڵدانی موشەک لە لوبنان بەکاریان دەهێنێت."

هێرشەکەی ئەمشەوی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لەکاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەندین ئامانج لە لوبنان، سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون.


PM:10:26:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو