وتەبێژی سوپای ئێران: ئەمریکییەکان جێگای متمانە نین و ئێمه دەستمان لەسەر پەلەپیتکەیە
وێستگەنیوز-
ئەبولفەزڵ شکارچی، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند: "ئەمریکییەکان،
بەتایبەتی سهرۆك دۆناڵد ترەمپ، سەلماندیان شایەنی متمانە نین و ئێمه دەستمان لەسەر
پەلەپیتکەیە".
ناوبراو جەختی لهوه کردەوە "ئێران هێشتا لە دۆخی جەنگدایە،"
لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کرد "ئاگربەست و رۆیشتن بەرەو دانوستان، بە سەرکەوتن
بۆ گەلی ئێران دادەنرێت، ئێمە ئیسرائیلمان ناچار کردووە ئاگربەست بەپێی مەرجەکانی
ئێمە و پێشنیارە 10 خاڵییەکەمان قبووڵ بکات".
PM:04:54:09/04/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت