بەرپرسێکی ئێرانی: داواکاریی دوژمنان بۆ سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم تەنها ئاواتێکە و لەگەڵ خۆیان دەیبەنە ناو گۆڕەوە
وێستگەنیوز-
محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند: "بانگەشە و داواکارییەکانی دوژمنان، بە مەبەستی سنووردارکردنی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم، تەنها کۆمەڵە ئاواتێکن لەگەڵ خۆیان دەیبەنە ناو گۆڕەوە".
هەروەها دهڵێت: "هیچ یاسایەک و هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگریمان لێ بکات".
ئیسلامی لە درێژەی قسەکانیدا رایگهیاند: "دوژمنان دوای چەندین دەیە لە دوژمنایەتی و هەنگاوی دوژمنکارانە، ئەمڕۆ گەیشتوونەتە قۆناغی بێهیوایی، داواکاریشیان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، باشترین بەڵگەیە بۆ شکستیان".
PM:03:06:09/04/2026
ئهم بابهته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت