میدیاكانی ئێران: دەنگی تەقینەوە لە چەند ناوچەیەکی تاران بیستراوە
وێستگەنیوز–
بەپێی هەواڵی چەند سەرچاوەی میدیایی لە ئێران دەنگی چەندین
تەقینەوە لە رۆژئاوای تاران بیسترا و سیستمی بەرگریی ئاسمانیی چالاك كرا.
بەپێی هەواڵێكی "ئیران ئینترناشناڵ" ئێوارەی ئەمرۆ
چوارشەممە 8ی نیسان، لە ناوچەی سەید خەندان دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دەنگی
سیستمی بەرگریی و چەندین تەقینەوەی دیكە لە رۆژئاوای تاران بیستراوە.
هاوكات رۆژنامەی "ئێعتماد" كە بەڕێوەبەرەكەی سەرۆكی
ئەنجومەنی زانیاریی حكومەتە، لە كەناڵی تەلگرامی خۆیدا دەڵێت كە دەنگی چالاكبوونەوەی
سیستمی بەرگریی لە پایتەخت بیسترا.
هاوكات كەناڵی "خبر"، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لەزاری
بەرپرسێكی باڵای ئەمنی كە لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئینگلیزی زمانی ئێران قسەی كردوە دەڵێت
"ئێران لە ئان و ساتدایە كە بە شێوەیەكی هەمەلایەن بكەوێتە حاڵەتی بەرگریی".
ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی نیسانی 2026، لە کاتژمێر 3:00ـەوە، ئاگربەستێکی دوولایەنەی 14
رۆژە لە نێوان ئەمریکا و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە. هەروەها بڕیارە رۆژی هەینی
بە نێوەندگیریی پاکستان، گفتوگۆی راستەوخۆی هەردوو وڵات لە ئیسلام ئابادی پایتەخت
دەستپێبکات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
PM:08:18:08/04/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت