ترەمپ: لوبنان نەخراوەتە ناو ڕێکەوتنی ئاگربهست لەگەڵ ئێران
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی نسیانی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
ڕایگەیاند بەهۆی حزبوڵاوە، لوبنان نەخراوەتە ناو ڕێکەوتنەکەوە و سەبارەت بە هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان وتی: "ئەمە جەنگێکی جیاوازە و مامەڵە لەگەڵ ئهویشدا
دەکرێت".
پێشتر شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئاماژەی بەوە
دابوو "کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان،
لەسەر ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقە، لە هەموو شوێنێک ڕێکەوتوون، لەوانەش لوبنان و شوێنەکانی
دیکە و بڕیارەکە دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ماڵپەڕی "واینت" لە زاری سەرچاوە ئەمنییە باڵاکانی
ئیسرائیلەوە رایگهیاند ڕێکەوتنی ئاگربهست بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە نێوان ویلایەتە
یەکگرتووەکان و ئێران، ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش دەگرێتەوە.
ئەو ماڵپەڕە عیبرییە دەڵێت: "ئەو ئاگربهستهی بۆ ماوەی
دوو هەفتە لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە ڕاگەیەندرا، لوبنانیش دەگرێتەوە. ڕێکەوتنێک کراوە
و ئاگربهست خاکی لوبنانیش بگرێتەوە، ئەمەش واتای ئەوەیە ئیسرائیل و حزبوڵڵا، تەقە
ڕادەگرن و ئێرانیش گەرووی هورمز دەکاتەوە".
PM:06:43:08/04/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت