ئێران: ئەگەر هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردوام بێت تاران لە رێكەوتنەكە دێتەدەرەوە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی كۆماری ئیسلامی وتوووە
"لەئەگەری بەردەوامی پێشێلكردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیل و هێرشكردنە سەر
لوبنان، تاارن لە رێكەوتنەكە دێتە دەرەوە".
ماڵپەڕی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەكی
ئاگادارەوە دەنوسێت، "ئێران سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەگەری هاتنە دەرەوە لە رێكەوتنی
ئاگربەستە، ئەمەش لەدوای بەردوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان".
هەروەها دەنوسێت، "راگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەكان لەوانە
لە لوبنان لە گەڵاڵەی ئاگربەستەكەی، بەڵام رژیمی زایۆنی لە بەیانی ئەمرۆوە چەندین
هێرشی بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە".
PM:06:34:08/04/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت