تەندروستی لوبنان: بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون


وێستگەنیوز-

راکان نەسرەدین، وەزیری تەندروستیی لوبنان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون، نەخۆشخانەکانیان پڕبوون لە تەرمی کوژراو و برینداران و داوا لە خەڵکی سڤیل دەکەن بۆ بەخشینی خوێن، سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن
.

ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵەکانی "رۆیتەرز"ـی راگەیاند ئیسرائیل توندترین هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان و زیاتر لە 50 شار و شارۆچکەی کردووەتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، هێرشەکەیان بۆ سەر لوبنان بەرفراوان بووە و شاری بەیروت و ناوچەی بەقاع و باشووری لوبنانی گرتووەتەوە، تیایدا بنکەکانی فەرماندەیی و ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل دەڵیت، هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە 100 پێگەی حیزبوڵا. و لەو هێرشانەدا یەکە تایبەتەکان و سیستەمی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حیزبوڵایان کردووەتە ئامانج.


PM:05:18:08/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو