سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران داوای خێراكردنی له‌سێداره‌دانی كه‌سایه‌تییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
غوڵام حسێن موحسینی ئێژه‌یی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران داوای له دادگاكان كرد كه له‌سێداره‌دانی نه‌یارانی سیاسی و زیندانیان خێراتر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی میزان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له زاری ئێژه‌یی بڵاوی كرده‌وه كه پێویسته دۆسیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاریی نه‌یارانی ئێران ده‌كه‌ن خێراتر بكرێن و داوای خێرا ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانییانی كرد.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له مانگی ڕابردووه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران سه‌دان كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی نه‌یاران، بۆ نموونه هاوبه‌شیكردنی ڤیدیۆی هه‌ستیار له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه بیانییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن یان ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ هێرشه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
PM:10:17:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت