ئێران به جه‌نگی" شه‌پۆله مرۆییه‌كان" خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆزه‌خه‌كه‌ی تره‌مپ ئاماده ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ته‌واوی قورسایی مرۆیی خۆی، ده‌خاته ناو ئه‌و جه‌نگه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌یاندنی به ئه‌وپه‌ڕی ئاستی په‌ره‌سه‌ندن ده‌كات؛ ئه‌مه‌ش دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی به تاران دراوه كه بڕیاره ئێواره‌ی سێشه‌ممه، به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و نیوه‌شه‌و به‌كاتی گرینیچ، كۆتایی بێت.
له‌م باره‌یه‌وه، مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند 14 ملیۆن ئێرانی خۆبه‌خشانه، ئاماده‌ن گیانی خۆیان له جه‌نگه‌كه‌دا فیدا بكه‌ن. زۆریی ژماره‌ی سه‌رباز و خۆبه‌خشه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی و عه‌قیده‌یی، به چه‌كێكی كاریگه‌ر له ده‌ستی ئێران‌دا داده‌نرێت.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له هێرشی زه‌مینیدا كاریگه‌ریی هه‌یه؛ هێرشێك تا ئێستا ئه‌نجامدانی له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه مسۆگه‌ر نییه، چونكه ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، پشت به بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و موشه‌ك ده‌به‌ستن.
به‌گوێره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ، وا دیاره به‌نیازن بۆردومانه‌كان چڕتر و فراوانتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخان و دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی ئێران بگرێته‌وه.
ئێران خاوه‌نی پێشینه‌یه‌كی ئه‌زموونكراوه، له پشتبه‌ستن به ژماره‌ی زۆری خۆبه‌خشه توندڕه‌وه مه‌زهه‌بییه‌كان كه ئاماده‌ن گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن، ته‌نها به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی دوژمن و ماندووكردنی سه‌ربازه‌كانیان.
له‌م باره‌یه‌وه، له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی دژ به عێراق، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، ئێرانییه‌كان په‌نایان بۆ ئه‌وه برد كه به "جه‌نگی شه‌پۆله مرۆییه‌كان" ده‌ناسرێت.
جه‌نگی شه‌پۆله مرۆییه‌كان، شێوازێكه بنه‌ماكه‌ی ناردنی شه‌ڕكه‌ره به ژماره‌ی زۆر و به شێوه‌ی شه‌پۆلی یه‌ك له دوای یه‌ك، بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، به جۆرێك هه‌ركاتێك هێزه‌كانی عێراق، وایان بزانیبایه هێرشێكیان تێكشكاندووه و ژماره‌یه‌كی زۆری هێرشبه‌رانیان كوشتووه، به هاتنی لێشاوی شه‌پۆلێكی دیكه، سه‌رسام ده‌بوون.
له‌سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی ئاماده‌باشی گشتیدا، كه ئێران وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه نزیكه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه، پزیشكیان له كۆمێنتێكدا له ڕێگه‌ی سه‌كۆی "ئێكس" ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و خۆیشی یه‌كێكه له خۆبه‌خشه‌كان بۆ شه‌ڕكردن.
ئه‌م ژماره‌یه 14 ملیۆن كه‌س، به دوو ملیۆن له‌و ژماره‌یه زیاتره، ئه‌سكه‌نده‌ر موئمینی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان.
ئه‌سكه‌نده‌ر موئمینی ڕۆژی دوو شه‌ممه رایگه‌یاند: "زیاتر له 12 ملیۆن كه‌س له چین و توێژه جیاوازه‌كانی گه‌ل، له ماوه‌ی كه‌متر له ده ڕۆژدا، ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رگریكردن له نیشتمان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها ناوبراو، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێران ده‌لێت: " رێز له قوربانیدانی گه‌ل ده‌گریین و داستانی ئاماده‌ییان به‌رز ده‌نرخێنین. ئێمه ئاماده‌ین ڕیزه‌كان یه‌ك بخه‌ین و وه‌ك به‌ربه‌ستێكی پته‌و له پاڵ ملیۆنان ئێرانی دۆست، بوه‌ستین و شكستی ده‌ستدرێژكاران بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین".
له‌سه‌ر ئاستی كرده‌ییش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ناونووسكردنی خۆبه‌خشه‌كان، له‌ژێر دروشمی "به‌رگریكردن له خاكی نیشتمان" ده‌ستپێكردووه و له ڕێگه‌ی نامه‌ی موبایله‌وه، په‌یامیان بۆ ملیۆنان ئێرانی ناردووه و داوایان لێ كردوون، وه‌ك خۆبه‌خش، له ته‌نیشت هێزه نیزامییه‌كانه‌وه شه‌ڕ بكه‌ن.
هاوكات سوپای پاسداران كه گه‌وره‌ترین ڕۆڵی هه‌یه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، لای خۆیه‌وه ده‌رگای خۆبه‌خشیی، له چه‌ندین بواری جیاوازدا كرده‌وه‌ته‌وه كه ئه‌ركی شه‌ڕكردن و خزمه‌تگوزاری لۆجستی ده‌گرێته‌وه؛ ته‌نانه‌ت داوای به‌شداریی ئه‌و گه‌نجانه‌شی كردووه ته‌مه‌نیان له 12 ساڵ تێناپه‌ڕێت، بۆ وه‌ستان له خاڵه‌كانی پشكنین و ده‌وریه‌كان، جگه له پێشكه‌شكردنی هاوكاری پزیشكی، چێشتلێنان و پاڵپشتی دارایی.
عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌حیمی، جێگری وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی ئێران، داوای ده‌سپێشخه‌رییه‌كی جه‌ماوه‌ریی كرد بۆ پێكهێنانی "قه‌ڵغانی مرۆیی" له ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كانی وزه‌ی كاره‌با، له پێناو پاراستنیان له بۆردومان. ڕه‌حیمی له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی حكومیی ئێران رایگه‌یاند ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه، به شێوه‌یه‌كه له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، له نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات، واته چه‌ند كاتژمێرێك پێش كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، جارێكی دیكه مۆڵه‌تی دایه ئێران بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد وایان لێ ده‌كات "له ناو دۆزه‌خدا بژین" ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمز به‌ڕووی كه‌شتییه‌كاندا نه‌كه‌نه‌وه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ئامانجگرتنی پرده‌كان و وێستگه‌كانی وزه كرد.
PM:08:58:07/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت