هێڵی شەمەنەفەر و چەندین پرد لە ئێران کرانە ئامانج


وێستگەنیوز-

بە نزیکبوونەوەی دوا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ ئێران، پاشنیوەرۆ ئەمرۆ هێڵی ئاسنی کاشان و چەندین پرد لە پاریزگا جیاجیاکانی ئێران کرانە ئامانج.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کەمێک لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پردی رێگەی ئاسنی یەحیا ئابادی سنووری شاری کاشانی پارێزگای ئیسفەهانی کردە ئامانج و لەو هێرشەدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە جێگری پارێزگاری قوم بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکان پردەکانی رێگەی نێوان قوم و پارێزگاکانی دیکەی رۆژئاوای شارەکە بۆمباران کردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە رێگە سەرەکییەکان کەوتووە.

هەروەها بەرزە پردێکی دیکە لە نێوان هەردوو شاری زەنجان و تەورێز کراوەتە ئامانج کە رێگەیەکی سەرەکییە بۆ بە یەکەوە بەستنەوەی چەندین شار، لەلایەن خۆیانەوە پۆلیسی هاتوچۆی ئێران رێگەکەیان داخستووە.

هەردوو هێرشەکە لە کاتێکدایە، کە پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشدارییەکی ئاراستەی خەڵکی ئێران کردووە کە بۆ گەشت و سەردانی شارەکان، شەمەندەفەر و رێگەی ئاسنی وڵاتەکەیان بەکارنەهێنن و لە وێستگەکانی شەمەندەفەر دوور بکەونەوە، چونکە دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانیان.


PM:03:01:07/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت