لە هێرشیکدا لەنزیک کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ سێ کەس کوژران
وێستگەنیوز-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ
شەرەتەقە لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە شاری ئیستانبوڵ روویدا کە بە
پێی زانیارییەکان تا ئێستا سێ کەس کوژراون.
میدیاکانی تورکیا
بڵاویانکردەوە کاژێر 12:20 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی نیسانی 2026 لە ناوچەی بێشیکتاشی
ئیستەنبوڵ، کە باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئیسرائیلیشی لێیە، دەنگی تەقە بیسترا و دوای
رووداوکە ژمارەیەکی زۆر ئامبوڵانس و ئەندامانی تیمی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە
کران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
ئیستەنبووڵ بڵاویکردەوە، دوو پۆلیس بریندار بوون و سێ گومانلێکراو کوژراون و
گومانلێکراوێکی دیکەش بریندارە.
ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس رایگەیاند: "سەبارەت بەو زانیارییانەی کە باس لە بیستنی دەنگی تەقە دەکەن
لە دەوروبەری کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ناوچەی بێشیکتاشی پارێزگای ئیستەنبوڵ، سەرۆکایەتیی
داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ دەستبەجێ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە."
PM:01:39:07/04/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت