ئەردۆغان، ئیسرائیل بە هۆكاری كۆتایی نەهاتنی شەڕ تۆمەتبار دەكات


وێستگەنیوز-

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكدا ئیسرائیل بە لەباربردنی هەموو هەوڵەكان بۆ كۆتایی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار كرد.

ئەردۆغان ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، لەكۆبوونەوەی هەفتانەی كابینەی حكومەتی توركیا وتی "هیوامان ئەوەیە ئەم شەڕە نایاسایی، بێمانا‌و ناشەرعییە هەرچی زووتر كۆتایی پێبێت كە تێچوویەكی زۆری بۆ مرۆڤایەتی هەبووە".

سەرۆك كۆماری توركیا بە ئاماژە بە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی لایەنەكانی شەڕ، وتیشی "لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕ، هۆشداریمان داوە كە رەنگە ئاگری شەڕەكە وڵاتانی دیكەش بگرێتەوە".

توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە كە هەوڵیداوە لەگەڵ ناوبژیوانكەرانی دیكە بە تایبەتی لە رێگەی دانوستان لەگەڵ میسر و پاكستان كۆتایی بە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بهێنێت.


PM:10:56:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت