ترەمپ: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆیدا لە وەڵامی رۆژنامەنوسان
رایگەیاند: پێم باشە کورد نەچێتە نێو جەنگەکەوە.
ترەمپ لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ کورد و دەورو
نەقشی کورد وتی: پەیوەندیی دێرینمان لەگەڵ کورد هەیە و پێی باشە کورد بەشداری ئەم
شەڕە نەبێت.
دۆناڵد ترەمپ لە هەمان
کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رزگارکردنی فڕۆکەوانەکە لە ئێران رایگەیاند:
200 پیاومان نارد بۆ رزگارکردنی یەک کەس و وتی "زەحمەتە لە وڵاتێکی وەکو ئێراندا
بتوانیت سەربازێکی خۆت رزگار بکەیت، بەڵام ئەوە تەنیا بە ئەمریکا دەکرێت و ئێمە
کردمان".
ترەمپ وتیشی: کەسێک لەنێو
خۆماندا، میدیایەک، ئاشکرای کرد یەکێک لە سەربازەکانمان لەنێو خاکی ئێراندایە، ئەو
کەس و لایەنە دەدۆزینەوە و سزای دەدەین.
PM:09:34:06/04/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت