موجتەبا خامنەیی بەیاننامەیەکی توند بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری
کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی نیسانی ٢٠٢٦ بەیاننامەیەکی توندی سەبارەت
بە کوژرانی یەکێک لە فەرماندە باڵا سەربازیی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.
خامنەیی دوای ئەوە هات کە لیوا مەجید خادمی، سەرۆکی
ڕێکخراوی هەواڵگری سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیتیلاعاتی سوپا) لە ئۆپراسیۆنێکی
"تیرۆریستیدا” کوژرا.
خامنەیی لە بەیاننامەکەیدا
ڕایگەیاندووە "دوژمنی ئەمریکی-سەهیۆنی، دوای شکستی یەکلەدوای یەکەکان لە جەنگی دژی
گەلی ئێران و تێکشکانی پلانە شومەکانیان، پەنایان بۆ چەکەکەی هەمیشەییان بردووە کە
ئەویش تیرۆرە.”
ڕێبەری ئێران ئاماژەی
بەوە کردووە، کە لیوا مەجید خادمی دوای چەندین دەیەی تەمەنی لە کار و جیهادی بێدەنگ
لە بوارەکانی ئەمنی و بەرگریدا، گەیشتووەتە پلەی شەهادەت. هەروەها جەختی کردەوە کە
"تیرۆر و تاوان” ناتوانێت هیچ خلەل و درزێک بخاتە ناو ڕیزە یەکگرتووەکانی هێزە چەکدارەکان
و موجاهیدانی ئێران لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
PM:08:08:06/04/2026
ئهم بابهته 1220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت