گرۆسی داوا دەکات هێرش بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر بەپەلە رابگیرێت


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە پەیامێکدا داوای راگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر دەکات.

رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "هێرش بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر و دەوروبەری مەترسییەکی راستەقینەیە بۆ ئاسایشی ناوەکی و دەبێت بەخێرایی رابگیرێت".

لە ماوەی کەمتر لە 40 رۆژ لە دەسپێکی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران. وێستگەی ئەتۆمی بووشەهر 4 جار بەسەختی بۆردومان کراوە کە دوایین هێرش شەممەی رابردوو بوو.

گرۆسی بە ئاماژە بەوەی کە لە یەکێک لەو هێرشانەدا بۆمبەکە بە دووری 75 مەتری وێستگەکە تەقیوەتەوە هۆشداری دەدات هێرشکردنە سەر ئەو ئامانجە دەتوانێت "رووداوێکی رایدیۆلۆژیکی بەهێزی لێبکەوێتەوە کە بۆ خەڵک و ژینگە لە ئێران و دەرەوەی ئێران کاریگەریی زیانبار دروست بکات".


PM:04:42:06/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت