دەربارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکان لە جیهاندا چی دەزانیت؟
وێستگەنیوز-
رۆژی ههینی رابردوو، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی "F-15"ی ئەمریکی، لەلایەن هێزی بهرگری ئاسمانی ئێرانەوە، دۆسیەی خستنەخوارەوە یان کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای لە دەیەکانی ڕابردوودا، زیندووكردهوه.
رووداوی كهوتنهخوارهوهی دوو فڕۆكهی ئهمریكی، ئەو پڕوپاگەندە باوەی ئەمریکایان تێکشکاند کە دەڵێت هێزی ئاسمانییان "هێزێکی تێکنەشکاوە".
ئەم ڕووداوە، تەنها زیانێکی تەکنیکی و مرۆیی نەبوو، بەڵکو گۆڕا بۆ پڕۆسەیەکی کەمکردنەوەی تواناکان لە مەیدانەکەدا؛ بەتایبەت دوای ئەوەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاشکرایان کرد، دوو هێلیکۆپتەری تری ئەمریکی، لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی فڕۆكهوانهكه، لە ناو جەرگەی ئێراندا، بە تەقەی زەمینی پێکراون.
له تازهترین ههواڵی رزگاركردنی دووهم فڕۆكهوان كه رۆژی ههینی فڕۆكهكهی تێكشا، دوای مانهوهی بۆ نزیكهی 36 كاتژمێر له ناو خاكی ئێران، هێزهكانی ئهمریكا بهرهبهیانی ئهمڕۆ، توانیان رزگاری بكهن.
به گوێرهی میدیاكانی ئێران، لهم ئۆپهراسیۆنهدا دوو هێلیكۆپتهری دیكهی ئهمریكا، لهلایهن سوپای پاسدارانهوه تێكشكاون. بهڵام رۆژنامهی نیۆیۆرك تایمز، باس لهوه دهكات لهكاتی ئۆپهراسیۆنهكهدا، دوو هێلیكۆپتهری هێزهكانی ئهمریكا، له شوێنێكی دووره دهستی ناو خاكی ئێران، پهكیان كهوتبوو، ههر بۆیه هێزهكانی ئهمریكا له رێگهی سێ فڕۆكهوه، ئهو دوو هێلیكۆپتهرهیان تهقاندووهتهوه، تاكو نهكهونه دهست ئێران.
ئەم دیمەنە، مێژوویەکی دوورودێژی ململانێکانی بیرهێناینەوە، تێیدا سیستمە بەرگرییەکان و هەندێک جار چەکە تەقلیدییە سادەکانیش، توانیویانە فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا پەک بخەن و لهخوارهوه ئاماژه به ههندێكیان دهدهین.
ڕووداوەکەی یۆگۆسلاڤیا
ساڵی 1999، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی F-117 Nighthawk لە یۆگۆسلاڤیا، لە ڕووی تەکنیکییەوە، بە پڕکێشەترین ڕووداو دادەنرێت؛ لەوێدا ئەفسانەی "ئەو فڕۆکەیەی ڕادار نایبینێت" بە موشەکێکی سۆڤیەتی کۆن (S-125) تێکشکا.
لهم رووداوهدا، زۆڵتان دانی، فەرماندەی سڕبی، سوودی لەو چرکەساتە وەرگرت کە فڕۆکەکە، دەرگای بۆمبەکانی کردبووەوە بۆ ئەوەی بیكاته ئامانج. بهڵام فهرمانده سربییهكه رێك لهو كاتهدا، بهو موشهكه كۆنهی سوڤیهت فرۆكهكهی تێكشكاند.
تەرمەکان لە مهقادیشۆ
ساڵی 1993 لە سۆماڵ، ئۆپەراسیۆنێکی سادە، بۆ دەستگیرکردنی یاریدەدەرانی سەرکردە محەمەد فەرەح عەیدید، لە ناوجهرگهی مەقادیشۆ، گۆڕا بۆ یەکێک لە بەناوبانگترین کابوسە سەربازییەکانی مێژووی هاوچەرخی ئەمریکا.
لە کاتی شەڕی مهقادیشۆدا لە 3ی تشرینی یەکەم، میلیشیاکانی عەیدید، لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا، بە موشهكی RPG-7ی دهستكرد، توانیان دوو هێلیکۆپتەری جۆری (MH-60 Black Hawk)بخهنه خوارهوه کە ناویان بریتی بوو لە (Super 61) و (Super 64) .
ئەمە هێزە ئەمریکییەکانی ناچار کرد، بۆ ڕزگارکردنی تیمەکان و ڕزگاربووان، شهڕێكی خوێناوی كۆڵان به كۆڵان ئهنجامبدهن. هێلیکۆپتەری یەکەم (Super 61) لە نزیک هۆتێل ئۆڵۆمپیک تێکشکا، لە کاتێکدا هێلیکۆپتەری دووەم (Super 64) دوای نزیکەی 20 خولەک، کەوتە خوارەوە و فهرماندەکەی، مولازم مایکل دورانت، بە دیل گیرا. هەروەها پێشتریش لە 25ی مانگی ئەیلوولدا، هێلیکۆپتەری سێیەم (Courage 53) بە RPG خرابووە خوارەوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو هێلیکۆپتەرانەی لەو ماوە کورتەدا، تێکشکان یان زیانیان بەرکەوت گهیشته سێ دانە.
ئەوەی جێی سەرنجە، ئەو شەڕە بووە هۆی کوژرانی 18 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی دەیانی تر، لە نێوان ئەو دیمەنانەی کە کامێراکان تۆماریان كردووه، راكێشانی تەرمی سهربازهكان بوو به شهقامهكاندا.
دۆزەخی ئەفغانستان
له ساڵی 2011، هەمان سیناریۆ لە ئەفغانستان دووبارە بووەوە كه به (ڕووداوی Extortion 17) ناسراوه و تێیدا 38 کەس کوژران، لەوانە 22 سەربازی هێزی "سێڵز/ SEALs"، دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێک له جۆری Chinook بە RPG پێکرا. بهمهش گهورهترین زیانی مرۆیی كه له یهك رۆژدا، بهر هێزه تایبهتهكانی ئهمریكا كهوتبێت، تۆماركرا.
پێش ئەوەش، لە ساڵی 2002دا، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی بەناوبانگی "ئەناکۆندا" لە ئەفغانستان، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەسەر لووتکەی چیای "تەکور غار" کەوتە خوارەوە، کە دواتر بە "گردی ڕۆبێرتس" ناسرا.
لە كاتژمێرهكانی بەرەبەیانی 4ی ئازار، هێلیکۆپتەرێکی جۆری (MH-47E Chinook) هەوڵیدا تیمێکی سیخوڕیی هێزە تایبەتەکانی دەریایی، لەسەر لووتکەی چیاکە دابەزێنێت کە بەرزییەکەی زیاتر لە 3 ههزاتر مەتر بوو، بێ ئەوەی بزانن ئەو شوێنە، مۆڵگەیەکی قایمکراوی چەکدارانی قاعیدەیە.
هێلیکۆپتەرەکە کەوتە بەر تەقەیەکی چڕی موشهكی ئاڕ-پی-جی و چەکی ڕەشاش، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی سەربازی دەریایی "نیڵ ڕۆبێرتس" لەناو فڕۆکەکەدا بکەوێتە سەر گردەکە، دواتر هێلیکۆپتەرەکە کە زیانێکی زۆری پێگەیشتبوو، ناچار بوو لە ناو دۆڵەکەدا و چەند کیلۆمەترێک دوورتر بنیشێتەوە.
دوای ئەوە، دوو هێلیكۆپتهری دیكه هاتن بۆ ئهوهی بههانای هێلێكۆپتهره پێكراوهكهوه بچن و تیمهكهی ڕزگاربكهن، ئەوانیش لە کاتی نیشتنەوەدا، ڕاستەوخۆ کەوتنە بەر تەقەی ئاڕ-پی-جی و چەکی سووک. ئەو شەڕە توندەی کە نزیكهی 17 کاتژمێری خایاند، بووە هۆی کوژرانی 7 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 12ی تر.
زۆنگاوی عێراق و شۆکی "کەربەلا" و بۆسەکانی فەللوجە
لە کاتی داگیرکردنی عێراقدا، هێزی ئاسمانی ئەمریکا، ڕووبەڕووی زیانێکی گەورە بووەوە؛ لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2011، نزیکەی 130 هێلیکۆپتەر لەدەستدران.
سەرەتا ساڵی 2003، لە "بۆسەی کەربەلا" فڕۆکەیەکی ئەپاچی AH-64 بە تەقەی چەکی کڵاشینکۆف و چەکی سووک، کەوتە خوارەوە و بەغداد وێنەی فڕۆکەکەی بە ساغی، لە ناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بڵاوکردەوە، کە شۆکێکی گەورە بوو بۆ واشنتۆن.
دواتریش لە نزیك فەللوجە، هێلیکۆپتەرێکی "شینۆک" بە موشەکی "ستریلا" خرایه خوارەوە و 16 سەرباز کوژران. هەروەها لە موسڵ له ڕووداوێكی كارهساتاویدا، دوو هێلێكۆپتهر له جۆری "بلاک هۆک" بهریهككهوتن و 17 سەرباز گیانیان لەدەستدا.
جگه لهوه، فڕۆکەیەکی جۆری (A-10 Warthog) لە ئاسمانی بەغدا، بە موشەکی زەوی-بۆ-ئاسمان، خرایه خوارەوە و فڕۆکەیەکی تری جۆری (F-16C) لە ساڵی 2006دا، لە نزیک فەللوجە تێکشکا، ئەمەش لە کاتی ئەنجامدانی مانۆڕی نزمدا و لە ژێر فشاری تەقەیەکی چڕی هێزە بەرگریکارەکان.
هەروەها لە تشرینی دووەمی 2003دا، هێلیکۆپتەرێکی (بلاک هۆک) لە نزیک تکریت خرایە خوارەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سەربازەکان.
کۆریا و ڕێڕەوی میگ و کابوسی سیخوڕی
بە گەڕانەوە بۆ ساڵانی پەنجاکان، مێژووی سەربازی، شۆکی دەرکەوتنی فڕۆکەی (MiG-15) ی سۆڤیەتی تۆمار کرد، کە لە سەرەتادا باڵادەستییەکی ترسناکی بەسەر فڕۆکە ئەمریکییە باڵ-ڕاستەکاندا نیشاندا. ئەمەش واشنتۆنی ناچار کرد فڕۆکەی (F-86 Sabre) ڕەوانە بکات بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی، لەو ناوچەیەی کە بە "ڕێڕەوی میگ" ناسراوه.
ئەم بەرەیە رووداوی "تشرینی یەکەمی ڕەش"ی بهخۆیهوه بینی، لە ساڵی 1951دا، کاتێک فڕۆکەکانی میگ، سەرکەوتوو بوون لە پەکخستنی جووڵەی بۆردومانکەرە ئەفسانەییەکانی (B-29) و ڕێگرییان لێ کردن لەوەی لە ڕۆژدا بفڕن.
ڕووداوەکان تەنها لە جەنگی فەرمیدا نەوەستان؛ لە ساڵی 1969دا، کۆریای باکوور، فڕۆکەیەکی سیخوڕی جۆری (EC-121) ی لە ئاسمانی دەریای ژاپۆندا خستە خوارەوە، ئەمەش بووە هۆی کوژرانی 31 کەس، کە بە گەورەترین زیانی تیمی ئاسمانی ئەمریکا، لە یەک ڕووداودا، لە سەردەمی جەنگی سارددا دادەنرێت.
هەروەها لە ساڵی 1994دا، هێلیکۆپتەرێکی (OH-58 Kiowa) ڕێگەی لێ تێکچوو و لهسهر"هێڵی شین" خرایە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەی بە دیل گیرا.
بۆسەکانی دارستان و کارایبی
لە ئەمریکای لاتین، باڵادەستیی ئاسمانی ڕەهای ئەمریکا، ڕووبەڕووی "بۆسهی"ی ناو دارستانەکان بووەوە؛ ساڵی 1983، لە کاتی داگیرکردنی گرینادا، دوو هێلیکۆپتەری جۆری (AH-1T SeaCobra) بە تۆپی دژەفڕۆکەی عەیار 23 ملم خرانە خوارەوە.
ساڵی 1989، هەمان سیناریۆ لە کاتی داگیرکردنی پەنەما دووبارە بووەوە، کاتێک هێلیکۆپتەرێکی جۆری (Kiowa) بە تەقەی تفەنگی سووک کەوتە خوارەوە، ئەمەش لاوازیی هێلیکۆپتەرەکانی لە ناوچە مەدەنییە قەرەباڵغەکاندا، دەرخست.
ساڵی 1991، لە سلفادۆر، خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری (Huey) و لە سێدارەدانی تیمی فڕۆکەوانییە ئەمریکییەکە، لەلایەن یاخیبووانەوە، بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سیاسی گەورە.
سەبارەت بە کۆڵۆمبیا، یاخیبووانی "فارک" و باندەکانی ماددە هۆشبهرهكان، ڕەشاشە قورسەکانیان بۆ خستنهخوارهوهی فڕۆکەکانی ڕشاندن و سیخوڕی بەکاردەهێنا، وەک ئەوەی لە ساڵی 2003دا ڕوویدا، کاتێک فڕۆکەیەکی جۆری (Cessna 208) کەوتە خوارەوە و بەڵێندەرە ئەمریکییەکان، بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە دیل گیران.
گرێی ئێران مێژوویەک لە خۆڵ و ئاگر
ساڵی 1980، له ناوچهی بیابانی "دیزێرت وەن" لە ئێران، ئۆپەراسیۆنی "چنگی هەڵۆ" بۆ ڕزگارکردنی بارمتەکان؛ شكستیهێنا. ئەمجارەیان نەک بە تەقەی دوژمن، بەڵکو بەهۆی پێکدادانێکی کارەساتبار، لە نێوان هێلیکۆپتەرێکی (RH-53D) و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی (C-130) روویدا و بووە هۆی کوژرانی 8 سەرباز و شکستی تەواوەتیی ئۆپهراسیۆنهكه.
ساڵی 1988، لە گهرمهی "شهڕی كهشتییه نهوتههڵگرهكان/ حرب الناقیلات"دا، هێزەکانی مارێنز، هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەری جۆری (AH-1T SeaCobra) یان بە تەقەی ئێرانییەکان لەدەستدا، ئەمەش لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئهسپی دهریا" لە نێزیک سەکۆ نەوتییەکان. ئەم ڕووداوە ئەوە دەسەلمێنێت کە ژینگەی بەرگریی ئێران، ههمیشه تهڵهیهك بووه بۆ فڕۆکە و هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا.
وانەکانی ڤێتنام و جەنگی کەنداو
جەنگی ڤێتنام، 1962-1973، گەورەترین برینە لە جەستەی هێزی ئاسمانی ئەمریکادا و تێیدا نزیکەی 10 هەزار فڕۆکە و هێلیکۆپتەر لەدەستدران. لهوانه جۆرهكانی F-4 Phantom و Hueyله زۆرترین قوربانییهكان بوون.
لە جەنگی کەنداوی 1991یشدا، لە شەوی یەکەمدا، فڕۆکەیەکی "MiG-25"ی عێراقی، فڕۆکەیەکی F/A-18Cی خستە خوارەوە، هەروەها دوو فڕۆکەی F-15E بە تەقەی زەمینی و موشەکی SA-2 خرانە خوارەوە و فڕۆکەوانەکانیان بە دیل گیران.
دۆڵی بیقاع
لوبنان لە نێوان ساڵانی 1982-1984 بەدەر نەبوو لەم ڕووداوانە؛ لە کاتی ئەرکی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی، باڵادەستیی ئاسمانیی ئەمریکا، ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توند بووەوە. لهوانه له 4ی کانوونی یەکەمی 1983دا، هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە دۆڵی بیقاع، گۆڕا بۆ پاشەکشەیەکی سەربازی، کاتێک بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوریا، بە موشەکی ستریلا، دوو فڕۆکەیان لە جۆرەکانی (A-6E Intruder) و (A-7E Corsair II) خستە خوارەوە.
ئەم ڕووداوە بووە هۆی کوژرانی فڕۆکەوان "مارک لانگ" و بەدیلگرتنی ئیشپێكهری سیستمەکان "ڕۆبێرت گوودمان".
فڕۆکەی F-111 لە لیبیا
ساڵی1986، له لیبیا، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی "ئێڵ دۆرادۆ کانیۆن" کە ڕۆناڵد ڕیگان، سەرۆکی ئەمریکا،
AM:10:44:05/04/2026
ئهم بابهته 2556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت