ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی گواستنەوەی ئەمریکی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتنەڕێ


وێستگەنیوز-

ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی گواستنەوەی (C-17 Globemaster III) ئەمریکی خەریکی پەڕینەوە لە زەریای ئارام و گەیشتن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەیەکی گەورەی هێزی سوپای ئەمریکا بێت.

بە پێی راپۆرتە هەواڵییەکان و زانیارییە رادارییەکان هاوکات لەگەڵ فڕینی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی زەبەلاحی گواستنەوە، شەپۆلێکی دیکەی فڕۆکەش لە ئاسمانی ئەوروپاوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستن. لەم فڕۆکانە بۆ گواستنەوەی هێزی سەربازیی و ئامێرە و کەرەسە جەنگییە قورسەکان کەڵک وەردەگیرێت.

بەپێی ئەو زانیارییە رادارییانە ئەمە یەکێک لە گەورەترین گواستنەوەکانی سوپای ئەمریکا لەکاتی دەسپێکی شەڕی ئێرانە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان سەرقاڵی زۆرکردنی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکەیە و هەواڵەکان باس لە ئەگەری شەڕی زەمینی لەگەڵ ئێران دەکرێت.


PM:03:30:04/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو