دوو زیندانی سیاسی دیکە لە ئێران لەسێدارە دران


وێستگەنیوز-

لە درێژەی شەپۆلی لەسیدارەدانی زیندانیانی سیاسی کە لەهەفتەی رابردوەوە لەلایەن دەزگای دادی ئێران دەستیپێکردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4ی نیسانی 2026، دوو زیندانی دیکە بە تۆمەتی "چالاکی تیرۆریستی" لەسیدارە دران.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئێران "ئەبولحەسەن مونتەزیر" و "وەحید بنی عامریان" بە تۆمەتی ئەندامیەت لە "رێکخراوی موجاهیدینی خەلق" و ئەنجامدانی "کردەوەی تیرۆریستی" لەسێدارەدا.

پێشتریش و لە دە رۆژی رابردوودا چوار زیندانی سیاسی دیکە بە تۆمەتی هاوشێوە لەلایەن دەزگای دادی ئێران بە مەرگ مەحکوم کرابوون و سزاکەیان جێبەجێ کرا.


AM:09:01:04/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت