تره‌مپ: به‌مزووانه هورمز كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و سامانێكی یه‌كجار زۆر به‌ده‌ستده‌هێنین
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا توانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و كۆنتڕۆڵكردنی گه‌رووی هورمز و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه ره‌نگه ببێته هۆی "سامانێكی یه‌كجار زۆر".
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (Truth Social) نووسیویه‌تی: "به كه‌مێك كاتی زیاتر، ده‌توانین به ئاسانی گه‌رووی هورمز بكه‌ینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتدا بگرین و سامانێكی یه‌كجار زۆر بچنینه‌وه".
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، تره‌مپ رایگه‌یاند، "ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه نه‌وته‌كه‌یان له رێگه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنن، پێویسته به‌رپرسیارێتی ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه له ئه‌ستۆ بگرن"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بیر له ئاگربه‌ست ده‌كاته‌وه كاتێك هورمز "ئازاد و سه‌قامگیر" بوو.
له دوای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له 28ی شوباته‌وه گه‌رووی هورمز نیمچه داخراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابینكردنی كاڵا گرنگه‌كانی جیهانی له‌وانه نه‌وت و گازی سروشتی هه‌بووه و بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی وزه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی ده‌ریایی لۆیدز لیست، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وت و غازی سروشتی شل له جیهاندا به‌و گه‌رووه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی رۆژانه نزیكه‌ی 120 ترانزێت ده‌بینرێت.
PM:05:16:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت