تاران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ئەندامانی سەربازی پەنا بۆ بە سه‌ربازكردنی مێرمنداڵان دەبات
وێستگەنیوز-
ڕاپۆرتە میدیاییە نێودەوڵەتییەکان، بە پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵی ئێران (ANA) و ماڵپەڕی "ئێران وایەر"ی پسپۆڕ، بڵاویانکردەوە سوپای پاسدارانی ئێران، هەڵمەتێکی فەرمی بۆ به‌سه‌ربازكردنی "شەڕکەری خۆبەخش"، لە نێوان ئەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان ١٢ ساڵ و بەرەو سەرەوەیە، دەست پێکردووە.
پلانی به‌سه‌ربازكردن و ئه‌ركه مه‌یدانییه‌كان
ڕەحیم نادەلی، یاریدەدەری فەرماندەیی سوپای پاسداران، لە تارانی گەورە، لە ڕێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمییەوە ڕایگەیاند پلانەکە، کوڕان و کچان ده‌گرێته‌وه، بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکاندا.
بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان، ئه‌ركی ئه‌و خۆبه‌خشته مێردمنداڵانه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له‌خۆده‌گرێت: بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکان، ئەنجامدانی پشکنینی ناسنامە، دەورییە گەڕۆکەکان، هەروەها گرتنە ئەستۆی ئەرکە لۆجیستییەکانی وەک ئامادەکردن و دابەشکردنی ژەمە خۆراک و پێداویستییەکان، به‌سه‌ر چه‌كداره‌كاندا.
سەرەڕای هەوڵەکانی ئێران بۆ ناساندنی ئەم ئەرکانە، وەک ئه‌ركێكی کارگێڕی، به‌ڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، جەخت له‌وه دەکەنەوە منداڵان، ڕەوانەی خاڵەکانی پشکنین ده‌كرێن، كه ده‌كه‌ونه ناوجه‌رگه‌ی شوێنه‌كانی ململانێكانه‌وه.
ڕاپۆرتەکان کوژرانی منداڵێک بە ناوی عەلی ڕەزا جەعفەری، ته‌مه‌ن 11 ساڵیان، له مانگی ئازاری رابردوو، تۆمار كردووه. ئه‌م منداڵه به‌هۆی هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیلی، بۆ سه‌ر خاڵێكی پشكنین له تاران كوژراوه.
دایکی ئەو منداڵە كه ناوی "سەدەف مۆنفەرید"ه، له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "هەمشەهری"، باس له هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت باوكی له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، تاكو "کەمیی کارمەند" پڕبكاته‌وه.
کلیلەکانی بەهەشت و گەڕان بەدوای شەهیدبوون
ئەم کارانە، ستراتیژیی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە کاتی جەنگی ئێران و عێراقدا بەبیر دەهێننەوە، له‌و رۆژگاره‌دا رژێمی ئێران، منداڵانی وەک "شەپۆلی مرۆیی" بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین بەکارده‌هێنا، لە بەرامبەر بەڵێنی پێدانی "کلیلەکانی بەهەشت".
ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی وێنەی سەر دیوارەکانەوە، بەردەوامە لە شکۆدارکردنی ئەم کارانە، له وێنه‌كانی سه‌ر دیواره‌كان، یادی ئەو منداڵانە دەکەنەوە، وەک "محەمەد فەهمیدە" کە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، خۆی لەژێر تانکێکدا تەقاندەوە.
هەروەها ڕاپۆرتەکان ئاماژەی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له به‌رپرسه باڵاكانی رژێم، له‌وانه "محەمەد باقر قالیباف" سەرۆکی پەرلەمان، لە تەمەنێکی زۆر زووەوە، چووەتە بەرەکانی جەنگ.
پۆلێن‌کردنی یاسایی و سەرکۆنە نێودەوڵەتییەکان
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە ڕێکخراوی "هه‌نگاو" لە نەرویج، جەخت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێڤ، به‌سه‌ربازكردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ، به روون و راشكاوی "تاوانی جەنگه".
ئەم ڕێکخراوانە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یونسێف دەکەن، فشارەکانیان بۆ سەر تاران چڕ بکەنەوە، له پێناو ڕاگرتنی ئەم پێشێلکارییانە.
هه‌روه‌ها له پێناو راگرتنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌رحه‌ق، به چینه لاواز و په‌راوێزخراوه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، له‌وانه ئه‌و منداڵه ئه‌فغانیانه‌ی له چوارچێوه‌ی "لیوای فاتیمییوون" ده‌كرێن به سه‌رباز و بۆ شه‌ڕكردن له سوریا ره‌وانه ده‌كرێن.
شایانی باسە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٨‌دا، سزای بەسەر تۆڕی "بونیادی هاریكاری بەسیج"دا سەپاند، بەهۆی تێوەگلانیان لە دابینکردنی بودجە و ڕاهێنانی منداڵە سەربازەکان، بۆ شەڕکردن لە ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران.
PM:12:57:03/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت