ئێران ههڕهشهی تهقاندنهوهی 10 پردی ناوچەکە دهكات
وێستگەنیوز-
لە دوای بۆردومانی پردەکەی شاری کەرەج سوپای پاسداران رایگەیاند:
لە بەرانبەر ئەو هێرشە 10 پردی ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ئامانج دەگرین.
پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران، لە
راگەیەنراوێکدا، ناوی 10 پردی سەرەکی و ستراتیژیی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بڵاو کردەوە
و رایگەیاند: لە دوای هێرش بۆ سەر پردی بیوان لە کەرەج، ئەم پردانە ئامانجێکی رەوا
بۆ هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەبن.
لە ناو لیستەکەی سوپای پاسداراندا 3 پرد لە ئوردن و سێ
پرد لە ئیمارات هەڵکەوتوون و لە هەرکام لە وڵاتانی کوەیت، بەحرەین، ئیسرائیل و عێراقیش
پردێک وەک ئامانجی هێرشی سوپای پاسداران دیاریی کراوە.
پردی بیوان لە کەرەج کە ئەمرۆ لە لایەن فڕۆکەکانی ئەمریکا
و ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیرا، بەرزترین پردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و بڕیار بوو
لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە.
PM:11:44:02/04/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت