سوپای پاسداران: هێرشێکمان کردە سەر ناوەندێکی کۆمپانیای ئەمازۆن لە بەحرێن
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە چوارچێوەی قۆناخی سێیەمی
"شەپۆلی 90ـی ئۆپەراسیۆنەکانیانچەندین پێگەی سەربازی و تەکنەلۆژیی ئەمریکا و
ئیسرائیلیان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج، لە نێویاندا ناوەندێکی گەورەی کۆمپانیای
ئەمازۆن لە بەحرێن.
رۆژی پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا
بڵاویکردەوە: "دوژمنی ئەمریکی - سەهیۆنی کە لە بەرەکانی جەنگدا شکستی هێناوە
و کەشتییە جەنگییەکانی ناوێرن لە هەزار کیلۆمەتریی گەرووی هورمز نزیک ببنەوە، پەنایان
بۆ تیرۆرکردنی بەرپرسان و خێزانەکانیان بردووە."
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە حەوت بنکەی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا
و ئیسرائیل کراونەتە ئامانج بۆ یەکەمجار هێرشیان کردووەتە
سەر کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان کە بە "سیخوڕ و هاوکار لە تیرۆرەکاندا" ناویان
دەبات و دەڵێت، ناوەندی کۆمپیوتەریی (Cloud)ـی
کۆمپانیای ئەمازۆن لە بەحرێن کردووەتە ئامانج .
هەروەها هاتووە: "ئەمە یەکەم هۆشداریی کردەیی بوو بۆ
دوژمن. ئەگەر تیرۆر بەردەوام بێت، ئەو کۆمپانیا تەکنەلۆژی و زیرەکییە دەستکردانەی
دیکەش کە پێشتر ناومان بردوون، زۆر بە تووندتر سزا دەدرێن و بەرپرسیارێتی لەنێوچوونی
تەواوەتییان لە ناوچەکەدا لە ئەستۆی سەرۆکی ئەمریکایە."
PM:10:11:02/04/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت