ئیمارات: تێکشکاندنی 19 موشەک و 26 درۆنی ئێرانی راگەیاند
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی ئیمارات ئاشکرایدەکات هێزە بەرگرییە
ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی توانیویانە بەرپەرچی 19 موشەکی بالیستی و 26 درۆن بدەنەوە
کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی نیسانی 2026، وەزارەتی بەرگری ئیمارات
نوێترین ئاماری لە بارەی هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکی بڵاوکردەوە
و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە،457 موشەکی بالیستی، 19
موشەکی کرووز و 2038 درۆنیان بەرپەرچداوەتەوە.
لە بارەی زیانە گیانی و ماددییەکانەوە وەزارەتی بەرگری ئیمارات
رایگەیاندووە، بە هۆی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵآتەکەیان، 2 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی
ئیمارات لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا کوژراون، هەروەها هاوڵاتییەکی مەغریبی کە وەک
گرێبەست لەگەڵ سوپا کاری کردووە گیانی لە دەستداوە، هاوکات 9 هاوڵاتی مەدەنی لە نەتەوەکانی
پاکستان، نیپاڵ، بەنگلادیش، فەڵەستین و هیندستان گیانیان لەدەستداوە و 191 کەسیش بە
برینی جیاواز کە هاوڵاتی 29 وڵاتی جیاوازن لەوانەش ئیمارات، عێراق، میسر، لوبنان،
تورکیا، فەڵەستین و چەندین وڵاتی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا جەختی
کردەوە، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە
ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری وڵاتەکەیان بکاتە ئامانج و بە توندی رووبەڕووی هەر هەوڵێک
دەبنەوە کە بیەوێت دەستکەوتە نیشتمانییەکانیان بەرەو هەرەس ببات.
PM:04:16:02/04/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت