بەهۆی سەختی گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات، سێ بژارده‌ی جێگره‌وه‌ بۆ رزگاربوون لە ئەتۆمیی ئێران


وێستگەنیوز-

واشنتۆن لە گواستنەوەی ماددە ئەتۆمییەکانی ئێران، ڕووبەڕووی سەختی بووەتەوە، بەتایبەت ئەو یۆرانیۆمەی بە ڕێژەی بەرز پیتێنراوە.


بەگوێرەی دزەپێکردنە سەربازییەکان و جوڵەکانی پێنتاگۆن، واشنتۆن لەبری ئه‌وه‌ی هه‌موو یۆرانیۆمه‌ پیتێنراوه‌كه‌ بگوێزێته‌وه‌، لێکۆڵینەوە لە سێ بژارده‌ یان به‌دیل یان ستراتیژ دەکات.

بژاردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ یۆرانیۆم:

1-ناشتنی تاتیکی/ الدفن التكتيكي
یەکەم ستراتیژ کە ناو نراوە "ناشتنی تاکتیکی"، بەکارهێنانی ئەو بۆمبانە دەگرێتەوە تایبەتن بە "تێکشکاندنی ده‌روازه‌ و تونێلە چالاكه‌كان و په‌كخستنی ئه‌سانسۆر و سیستمی هه‌واگۆڕكێ". ئەم ڕێکارە وادەکات گەیشتن بە ماددە ئەتۆمییەکان، بۆ ساڵانێکی درێژ مەحاڵ بێت، تەنانەت بۆ ئێرانییەکانیش؛ وەک ئەوەی لە بۆردومانکردنی ئەسفەهاندا ڕوویدا.

٢-پەکخستنی کیمیایی
ستراتیژی دووەم بریتییە لە پەکخستنی کیمیایی یان تەکنیکی، لێره‌دا ژماره‌یه‌ك گازی كیمایی یان مه‌وادی كیمیایی، له‌ رێگه‌ی ده‌ریچه‌ و رێڕه‌وه‌كانی سیستمی هه‌واگۆڕكێوه‌، ده‌خرێنه‌ ژووره‌وه‌، به‌مه‌ش ژینگه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت و مامەڵەکردن لەگەڵ ماددەکان، بۆ هەر ئەندازیارێکی ئەتۆمی، ده‌بێته‌ مەترسییەکی کوشندە.

٣-گۆڕینەوە بە دوورگەی خارگ
ستراتیژی سێیەم بریتییە لە گۆڕینەوە یان مامەڵەپێکردن بە دوورگەی خارگ، کە بە "سییەکانی ئابووریی ئێران" دەناسرێت. لێره‌دا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕژێمی ئێران دەخاتە نێوان دوو بژاردەوە: ماددە ئەتۆمییەکان یان وێرانکردنی سییەکانی ئێران؛ واتە یان ڕێگەدان بە تیمە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەکخستنی ئەم ماددانە، لە شوێنی خۆیان یان گواستنەوەیان، یاخود وێرانکردنی ئەم دوورگەیە کە گرنگییەکی یەکجار گەورەی هەیە و وێرانكردنی وا ده‌كات وڵاته‌كه‌ هیچ ئابورییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ نه‌مێنێته‌وه‌.

وێرانکردنی پێگەکان و ئۆپەراسیۆنی خێرا

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی ئه‌م یۆرانیۆمه‌، تا بڵێی سه‌خت و دژواره‌، به‌ تایبه‌ت له‌ سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌منییه‌ی هه‌نووكه‌ له‌ ئارادایه‌، ده‌رهێنانی ئه‌و یۆرانیۆمه‌، له‌ مه‌حاڵ نزیكبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر بۆیه‌ ئەمریکا به‌و ئاراسته‌یه‌ ئیش ده‌كات كه‌ ئه‌و پێگه‌ ئه‌تۆمییانه‌، له‌ شوێنی خۆیان وێران بكات و تونێله‌كانیش بۆ هه‌میشه‌ دابخات. به‌ڵام پەنابردن بۆ "دابەزینی زەمینی"، تەنها لە حاڵەتێکدا دەبێت کە کۆگاکان لەسەر زەوی بن، یان لەو جبەخانە تاکتیکییانەدا بن کە گەیشتن پێیان خێرا و ئاسان بێت.

پێشتر ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، ئیدارەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت دەکات، بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، ئەمەش هەنگاوێکە گوزارشت لە پەرەسەندنێکی جۆری دەکات لە ڕێڕەوی روبەڕووبوونەوەی ئێستادا.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست" گواستوویەتییەوە، پلانەکە لەسەر داوای ڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ خراوەتە ڕوو و ناردنی هێزە تایبەتەکانه‌ بۆ ناو خاکی ئێران، کە بە ئامێری هەڵکەندنی قورس پشتگیری دەکرێن، بۆ دەرهێنانی ماددە ئەتۆمییەکان و گواستنەوەیان له‌ رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه‌ بۆ دەرەوەی وڵات.

خەمڵاندنەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەم ئۆپەراسیۆنە، لە ئەگەری جێبەجێکردنیدا، یەکێک دەبێت لە ئاڵۆزترین ئەرکە سەربازییەکان لە مێژووی نوێدا، چونکە پێویستی بە بڵاوکردنەوەی سەدان یان هەزاران سەرباز و پاراستنی پێگەکان لە ناوخۆی ئێران و کارکردن بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هەیە، لەژێر هەڕەشەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێراندا.


PM:12:24:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت