ئیسرائیل: لەماوەی 2 رۆژدا 400 هێرشمان کردووەتە سەر ئێران


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا زیاتر لە 400 هێرشیان کردووەتە سەر 15 ئامانجی ژێرخانی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران.

سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکە زیاتر لە 400 هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ڕژێمی ئێران و لە هێرشەکاندا 650 بۆمب بەکارهێنراوە.

ئاماژەی بەوەکردووە کە لە هێرشەکاندا 15 پێگە و ئامانجی تایبەت بە پیشەسازیی بەرهەمهێنانی سەربازیی رژێمی ئێرانی بە ئامانج گرتووە لەنێویاندا کۆمەڵگەیەکی ناوەندیی وەزارەتی بەرگری ئێرانە کە ژێرخانی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی موشەکی پێشکەوتووی لەخۆ گرتبوو کە بۆ کردنە ئامانجی فڕۆکەی جەنگی و درۆن بەکاردەهات.

لەپەیامەکەدا سوپاکە دەڵێت، هاوکات سیستمی بەرگریی ئاسمانی، سەکۆی هەڵدانی مووشەک، شوێنەکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی مووشەکی بالستیک و مووشەکی دیکە بەئامانج گیراون.


PM:11:13:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت