ئێران هۆکاری دەرنەکەوتنی موجتەبا خامنەیی ئاشکرا دەکات


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەرنەکەوتنی رێبەری نوێ ئێران؛ موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، ناوبراو تەندروستی زۆر باشە و دەرنەکەوتنی تەنها پەیوەندیی بە بارودۆخی جەنگەوە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، " موجتەبا خامنەیی لە تەندروستییەکی باشدایە و دواکەوتنی دەرکەوتنی لەبەردەم رای گشتیدا تەنها پەیوەندی بە بارودۆخی جەنگەوە هەیە".

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و وتی، "چیتر هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت متمانە بە دیپلۆماسییەتی ئەمریکا بکات، چونکە واشنتن دیپلۆماسییەت و دانوستانەکان وەک ئامرازێک بۆ زەمینەسازیی سەپاندنی داواکارییەکانی یان بەکارهێنانی هێز بەکاردەهێنێت".


PM:07:53:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت