دوای 40 ساڵ عێراق گەیشتە مۆندیالی جیهانی تۆپی پێ
وێستگەنیوز-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، لە وڵاتی مەکسیک دواهەمین یاری پاشکۆی پاڵاوتنی مۆندیال لەنێوان عێراق و پۆلیڤیا بەڕێوەچوو تیایدا عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لەسەرەتای یارییەکەدا عێراق باشتر دەبینرا تا عەلی حەمادی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆکاری فشارەکان لەکۆتایی هەمان گێمدا پۆلیڤیا گۆڵی یەکسانی کرد. گێمەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
لەسەرەتای گێمی دووەم بەهەمان شێوەی گێمی یەکەم عێراق توانی گۆڵی دووەم لەڕێگەی ئەیمەن حسێن تۆمار بکات، دوای ئەوەی کوڕە چوارباغی شاری سلێمانی مارکۆ فەرەج جوانترین پاسی ئاراستە کرد.
دواتر ناوبژیوانانی یارییەکە 9 خولەکی خستە سەر کاتی یارییەکە بەڵام بۆلیڤیا نەیتوانی گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکات .
بەم ئەنجامە یارییەکە بەکۆتایی هات بەئەنجامی 2 _ 1 و عێراق دوای 40 ساڵ گەیشتە مۆندیال.
بۆ یەکەمینجار ساڵی 1986 عێراق گەیشتە مۆندیال لەوکاتەوە تاوەکو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەیتوانیوە ئەو خەونەی بەدەستبهێنێت.
یاریزانانی کورد ، ئاکام هاشم لەهەولێر و ئاکام فەرەج لەسلێمانی و میرخاس دۆسکی لەدهۆک ڕۆڵی گەورەیان بینی لەیارییەکەدا.
AM:09:27:01/04/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت